گرنگ

یەكێتی و هەسەدە، داوای دەستوەردانی ئەمریكا دەكەن


 
یەكێتی و هەسەدە، داوای دەستوەردانی ئەمریكا دەكەن
بوار: تایبەت
یەكێتی نیشتمانی لە پەیامێكدا بۆ ئەمریكییەكان، داوای دەستوەردانی ئەمریكییەكانیان لە بابەتی كەوتنە خوارەوەی كۆپتەرەكەیان كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەهۆی گومانەكانیان لە بابەتی كەوتنە خوارەوەی گۆپتەرێك لە نزیك ناحییەی چەمانكێ‌ لە قەزای ئامێدی، یەكێتی نیشتمانی و هێزەكانی سوریای دیموكرات داوای دەستوەردانی ئەمریكییەكانیان كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی و هەسەدە داوایان كردووە، ئەمریكییەكان خۆیان راستەوخۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن، بەو پێیەی ئەوانەی لە رووداوەكەدا بوونەتە قوربانی لە ئەركی فەڕمیدا بوون.
بوار زانیویەتی، یەكێتی بۆیە بێدەنگی لەو بارەوە هەڵبژاردووە، چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەكات و دواتر هەڵوێستی خۆی لەو بارەوە بە فەڕمی دەخاتەڕوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color