سوودانى، داواى پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان كرد
400 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا ته‌نها بۆ یه‌ك مانگ بووە تا په‌سه‌ندكردنى بودجه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ولێر نانێردرێت
بوار، تایبه‌ت
ناردنى 400 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ یه‌ك مانگ بووە و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داواى پشتگیرى له حكومه‌تى هه‌رێم بۆ حكومه‌تى عێراق دەکات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى قه‌رز ته‌نها بۆ یه‌ك مانگ ده‌بێت و تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه و دیاریكردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2023، عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێردرێت.
بوار زانیویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى محەمەد شەیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و ناردنى 400 ملیاره‌كه و دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى به پارێزگاریكردنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ناوبراو، ته‌نها به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ ناوبراو له داهاتوودا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌گه‌رى زۆره په‌سه‌ندكردنى بودجه له لایه‌ن په‌رله‌مان و دواتر جێبه‌جێكردنى ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بكه‌وێته كۆتایى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ و تاوه‌كو ئه‌وكاتیش نازانرێ پشكى هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌دا مانگانه بۆ هه‌رێمى كورستان چۆن ده‌بێت و كه‌ى ده‌نێردرێت.