گرنگ

بەغداو هەولێر و هاوپەیمانان، بەبێ یەکێتی لێکۆڵینەوەیان لە کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکان دەست پێکردووە


 
بەغداو هەولێر و هاوپەیمانان، بەبێ یەکێتی لێکۆڵینەوەیان لە کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکان دەست پێکردووە
کۆپتەرەکان پێش چەند ڕۆژێک لە سوریاوە بەئاسمانی موسڵدا بەرەو سلێمانی هاتوون
کۆپتەرە تێکشکاوەکە لەساڵی ۲۰۱٥ەوە لای هێزە تایبەتەکانی یەکێتی بووە
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆپتەرەکە تێکشکاوەکەی دهۆک بڵاوکردەوە و ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە هەردوو کۆپتەرەکە لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتوون بۆ ئاسمانی پارێزگای دهۆک. پێش چەند ڕۆژێک کۆپتەرەکان بەئاسمانی پارێزگای نەینەوادا لە سوریاوە بەرەو سلێمانی هاتوون و شەوی چوارشەممەی ڕابردووش لە سلێمانییەوە بەرەو پارێزگای دهۆک بەڕێکەوتون و کۆپتەرێکیان تێک شکاوە لە نزیک ناحیەی چەمانکێ.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەمنی هەرێم، کەوتنە خوارەوەی یەک کۆپتەریان پشت ڕاستکردووەتەوەو گومان دەکرێت کۆپتەرەکەی تر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی پەک *کە تێک شکابێت بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەوتنە خوارەوەی دوو کۆپتەریان ڕاگەیاندووە.
ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، حکومەتی عێراق ئیحراجی بۆ دروست بووە بەرامبەر تورکیا لە پرسی کۆپتەرەکان. لەو بارەوە بەغداد هەموو لێدوانێکی لەبەرپرسانی قەدەغە کردووە.
بەرپرسێکی ئاسایشی هەرێم، بێ ئەوەی ڕۆژنامەکە ناوی بڵاو بکاتەوە دەربارەی کۆپتەرە تێکشکاوەکە بۆ ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشکرای کردووە ”ئەو کۆپتەرە جۆری یۆرۆکۆپتەری AS350 بووە و لە ساڵی ۲۰۱٥ ەوە هێزە تایبەتەکانی یەکێتی بەدەستیانهێناوە و پەیوەندی بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نەبووە”.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراقییەوە ئاشکرای کردووە کە بەغداو هەولێر و هاوپەیمانان بەهاوبەشی لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکان دەست پێکردووە و لێکۆڵینەوەکە بەبەشداری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و دژە تیرۆری پارتی و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەبێ هیچ نوێنەرێکی یەکێتی دەستی پێکردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color