نێچیرڤان بارزانى به مه‌رسومێك رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كات
دادگاى فیدڕاڵى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌ر هه‌رێم ده‌سه‌پێنێت
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له نێوان 15ى 10 بۆ 3ى 11 ئه‌مساڵ ده‌بێت
بوار، تایبه‌ت
وابڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكات.
دواى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، مانگى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به مه‌رسومێكى هه‌رێمى و به‌ر له شه‌ش مانگ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێرێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
بوار زانیویه‌تى، به ئه‌گه‌رى زۆر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ماوه‌ى ساڵى 15ى 10ى 2023 بۆ 3ى 11ى 2023 ئه‌نجامده‌درێت و له‌وماوه‌یه‌شدا دواى پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى دوو ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵا سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى یاسایى كۆمسیۆن، كۆمسیۆن داواى دابینكردنى بودجه له حكومه‌ت ده‌كات.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، به ئه‌گه‌رى زۆره له دانیشتنه‌كانى داهاتووى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كوردستان، دادگاكه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه په‌رله‌مان بۆى هه‌یه ته‌نها یه‌ك خول ته‌مه‌نى خۆى درێژبكاته‌وه و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیش له ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌سه‌پێنێت.