گرنگ

 گرنگ

"توركیا ڕێگه‌نادات په‌رله‌مان دانشتنێكی تایبه‌ت به‌ داربڕینه‌وه‌و له‌شكركێشییه‌كانی توركیا له‌ كوردستان ئه‌نجامبدات"

2021-06-02

 

بوار هۆكاری سه‌ردانی كونسوڵی گشتیی توركیا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراده‌كات
بوارنیوز، هه‌ولێر
سه‌ردانی دوێنێی كونسوڵی گشتیی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ "گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا و رێگریی بوه‌ له‌دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ 36 په‌رله‌مانتار داوایانكردوه‌".
دوێنی، سێشه‌ممه‌ 1ی حوزه‌یرانی 2021، هاكان كاراچای، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردو له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبویه‌وه‌.
له‌باره‌ی ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌بواری ڕاگه‌یاند: ئامانجی كونسوڵی گشتیی توركیا بۆ په‌رله‌مان، گه‌یاندنی په‌یامی نیگه‌رانی كونسوڵخانه‌ بو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی، كه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌دژی له‌شكركێشییه‌كانی توركیاو داربڕینه‌وه‌ی ناوچه‌ سنورییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامبده‌درێت، جگه‌ له‌وه‌ كونسوڵ داوای له‌ هێمن هه‌ورامی كردوه‌ رێگه‌نه‌درێت دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ داربڕینه‌وه‌كانی توركیاو له‌شكركێشییه‌كانی دیكه‌ی توركیا له‌خاكی كوردستان، ئه‌نجامبدرێت".
داواكاری كونسوڵی توركیا، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 31ی ئایاری 2021، له‌ یاداشتێكدا 36 په‌رله‌مانتاری كوردستان داوایانكرد دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ له‌شكركێشییه‌كانی توركیاو داربڕینه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌سه‌ر خاكی كوردستان، ئه‌نجامبدرێت.
عه‌باس فه‌تاح، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ بواری ڕاگه‌یاند: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ركاتێك ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كان، داوای كۆبونه‌وه‌یان كرد، پێویسته‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌زوترین كاتدا، دانیشتنه‌كه‌ ڕێكبخات.
گوتیشی: "به‌پێی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت".
هێمن هه‌ورامی له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تین "ڕێگه‌ناده‌ن" سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجامبدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color