گرنگ

یەكێتی دەست بەسەر چەند باخ و ڤێلایەكی كەسانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی دەگرێت

2023-03-23

 
یەكێتی دەست بەسەر چەند باخ و ڤێلایەكی كەسانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی دەگرێت
بوار، تایبەت
بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی بۆ لێسەندنەوەی ئۆتۆمبیلەكانی لە كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی بەردەوام دەبێت و بەم نزیكانەش دەست بەسەر كۆمەڵێك باخ و ڤێلا دەگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە كۆتا كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بڕیار لەبارەی گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵەكانی ئیدارەی گشتی لەو كەسانە دراوە، كە لە یەكێتی دەركراون، یان لەناو حیزبەكە نەماون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكە ئەو پێشنیازە لەلایەن قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشنیاز كراوەو دەنگی لەسەر دراوە، زۆرینەی زۆری ئەندامانی سەركردایەتیش دەنگیان بە پێشنیازەكە داوە.
بوار زانیویەتی، هەر لە چوارچێوەی دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبیلەكانی كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی، بەم نزیكانە دەست بەسەر كۆمەڵێك باخ و ڤێلا دەگرێت، كە هەر لای ئەو كەسانەیەو موڵكی ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانین، یاخود بە پارەی یەكێتی دروستكراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color