گرنگ

لە داهاتوویەكی نزیكدا، قەیرانێكی تری دارایی بەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێت ...


 
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ، بە دەیان ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستان بۆ مامەلەی دراوی ئەلیكترۆنی رەوانەی دەرەوە كراوە و لە كۆتاییشدا هەمویان سكام (فرت و فێڵ دەرچوون)...
خەونی زوو دەوڵەمەند بوون و بە دەستهێنانی سامانی زۆر، وای كردوە مامەڵە كردن بە دراوی ئەلیكترۆنی زۆر بەخێرای گەشە بكات و خەڵێكی زۆریش فێڵی لێ بكرێـت ...
بە حكومی ئیشەكەم ، رۆژانە خەڵك پرسیاری ئەوەم لێ ئەكات كە كام كۆمپانیا باشە بۆ ئەوەی پارەكەی بخاتە ناو ؟لە ڕاستیدا تەنها یەك وەلامم هەبوە ، ئەویش ئەوەیە ووتومە نازانم ، چونكە هەرگیز تاقەتی مناقەشەكردنم نەبوە بۆ ئەوەی بۆی بسەلمینم كە باشە یان خراپە ...
لە چەند رۆژی رابرداوو كۆمپانیای شەپ شیفت ترەید (وویزدرەوی ) راگرت ، بەمەش خەڵێكی زۆر پارەیان فەوتا ، هەروەها كۆمپانیای ئیمپرۆ (سەرجەم پاكێجەكانی عێراقی بۆ ماوەی 180 رۆژ راگرتوە) و كۆمپانیای وایزڵنگ یش بە هەمان شێوە سكام دەرچووە و پارەی خەڵك هەمووی فەوتاوە ، هەروەها یونینك فاینانسیش چەند مانگێكە ویز درەوی راگرتوە ، كۆمپانیاكانی پام و پرایم بریج و ئەسست پارتنەر و ...هتد بە هەمان شێوە ....
بەمزوانەش ئەبینن كە چۆن خەڵكێكی زۆر ئیفلاس ئەكات بە هۆی بیزكۆین و پی جی ئای، كە بە هەمان دەرد دەچن ، ئەم پارە زۆرەی كە خەڵك مامەلەی پێوە كردوە ، ئەبینین چۆن زەرەری تیا ئەكەن ...
لە ساڵی پارەوە ، زیاتر لە 7 جار بابەتم دابەزاندوە و خەڵكم ئاگادار كردۆتەوە كە بە ووریاییەوە مامەڵە بكەن ، دەرس لە كۆمپانیاكانی تر وەربگرن ...
لێرەوە رووی قسەكانم بۆ لیدەرەكانی ئەو كۆمپانیایانە : بیكەن بە خاتری خوا ، لە پێناو ئەوەی چەند كەسێكتان پارەیەكی خەیاڵی بەدەست دەهێنن ، تاكەی ئەو بێ ویژدانیە ؟تاكەی واز لە قۆڵبرینی خەڵك ناهێنن؟ئەم فێڵ كردن و تەڵە كردنە تا كەی ؟
لە كۆتاییشدا ئەمەوێت ئەمە بڵێم : تاوەكو ئێستا بۆم روون نەبۆتەوە چ بەشێك یان وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم تایبەتە بەو بوارە، بەڵام لە زۆرینەی وولاتانی جیهان ئەم مامەلانە نایاسایی و ڕێگە پێنەدراوە ، تەنها لە هەرێمی كوردستان نەبیت كە زۆر بە ئاسانی دەیان ملیۆن دۆلار دەرواتە دەرەوە و خەڵك زەرەر دەكات ، تاوەكو ئێستاش كەس لێپیچنینەوەی لەگەڵ نەكراوە .
لە داهاتوویەكی زۆر نزیكیشدا ، زەرەری ئەو ملیۆنان دۆلارە زۆر بە ئاسانی كاریگەریەكانی بە دیار دەكەوێت ...
 
ئەندام عومەر
ماستەر لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر
بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری و بازرگانی ئەلیكترۆنی
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color