گرنگ

گرێبەستی 50 ساڵەی توركیاو هەرێم، كێشەی بۆ عێراق دروستكردووە


 
گرێبەستی 50 ساڵەی توركیاو هەرێم، كێشەی بۆ عێراق دروستكردووە
بوار، تایبەت
گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، كێشەی بۆ حكومەتی عێراق دروست كردووە، ئەوەش هۆكارێكە بۆ دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گفتوگۆكانی لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بۆ بوار ئاشكرایكرد، كە یەكێكی تر لە كێشەكانی دەستیپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنە 50 ساڵییەكەی هەرێم و توركیایە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەپێی هەندێك لە بەندەكانی رێككەوتنەكە، هەرێم دەبێت بە رێژەی 15 بۆ 25 لەسەدا نەوت بە كەمتر لە نرخی بازاڕەكانی جیهان بە توركیا بفرۆشێت، ئەمە جگە لەوەی دەبێت كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە پشكی شێریان هەبێت لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، عێراق دەیەوێت ئێستا گۆڕانكاری لە چەند كۆمپانیایەك، بەتایبەتی لە بابەتی بازاڕكردنی نەوتی هەرێم بكات بۆ ئەوەی بە نرخی جیهانی بیفرۆشێت، بەڵام رێككەوتنەكەی هەرێم توركیا بووەتە كێشە لە بەردەم ئەو هەنگاوەدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color