گرنگ

ئێران و عێراق، كار بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ ڕووى توركیا ده‌كه‌ن


 
ئێران و عێراق، كار بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ ڕووى توركیا ده‌كه‌ن
ئێران و عێراق ناوبژیوانى له‌ نێوان توركیا و یه‌كێتیى ده‌كه‌ن
بوار، تایبه‌ت
كۆمارى ئیسلامى ئێران، ناوبژیوانى له‌ نێوان توركیا و یه‌كێتیى ده‌كات و سه‌رجه‌م دیداره‌كانى چه‌ند رۆژى ڕابردووی قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا له‌ رێگه‌ى عێراق و ئێرانه‌وه‌ ڕێکخراوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌ دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و داخستنى ئاسمانى توركیا به‌ڕووى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، به‌رپرسانى ئێران و عێراق ناوبژیوانى له‌ نێوان توركیا و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌كه‌ن.
بوار زانیویه‌تى، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌ به‌غداو ئه‌نقه‌رە، له‌ رێگه‌ى به‌رپرسانى ئێران و عێراق بووه‌و كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش ده‌یه‌وێ یه‌كێتیى له‌ یارمه‌تیدانى هێزه‌كانى سوپاى دیموكرات دوربكه‌وێته‌وه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color