وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادە نەبوو قوباد تاڵه‌بانى ببینێت
بوار، تایبه‌ت
دواى سه‌ردانیكردنى بۆ ئه‌نقه‌ره و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت، به‌ڵام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى كۆببێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك باڵیوزى توركیا له عێراق و جێگرى سەرۆکی ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا كۆبوویه‌وه، پاشان سه‌ردانى توركیاى كرد له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا ناسراو به میت كۆبووه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆببێته‌وه.
بوار زانیویه‌تى، هه‌رچه‌نده قوباد تاڵه‌بانى، ویستوویه‌تى پەیوەندییەکان ئاسایى بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه كۆببێته‌وه، بەڵام به‌رپرسانى ئه‌وڵاته پێیان راگه‌یاندووه، جارێ ته‌نها واده‌ى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى میت رێكخراوه و ناتوانێت مولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەى توركيا ببێنێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بیانووى رێكخنه‌ستنى كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بووه، كه توركیا پێیوایه دوای داخستنی نوسینگەی یەکێتی لە ئەنقەرە له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا، یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ھەنگاوی كردارییان بۆ نەھێشتنی پەکەکە لە سنوری سلێمانی نه‌ناوه، بەڵکو چالاکیان زیاتر بووە.