گرنگ

ئایا ئیسلام پێویستی بە مەزهەبێكی نوێ‌ هەیە؟


 
ئایا ئیسلام پێویستی بە مەزهەبێكی نوێ‌ هەیە؟
بانگخوازی سعودی، ساڵح ئەلمەغامسی، باسی لە پێویستی دامەزراندنی فیقهی نوێ لە ئایینی ئیسلامیدا کرد، كە ئەمەش بووە هۆی وروژاندنی بابەتێكی نوێ‌ و كاردانەوەی زۆری دروست كرد.
ڕۆژی شەممەی رابردوو، ئەلمەغامسی، لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی یەکەمی سعودیە، سەبارەت بە "پێویستی دامەزراندنی فیقهی نوێ لە ئایینی ئیسلامیدا" قسەی کرد، كە چاوپێکەوتنەكەی مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لەو چاوپێكەوتنەكەدا ئەو بانگخوازە سعودییە وتی: هیوادارم خودا هاوكاریم بكات، بۆ ئەوەی عەقیدەی ئیسلامی نوێ لەسەر دەستی من دروست بێت، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو شتانەی پێشتر هاتوون بكرێت.
باسی لەوەش كرد، لە هەموو قۆناغێکی بنیاتنانی فیقهدا شتێکی نوێ زاڵ دەبێت، بۆیە پێویستە لەم کاتەدا زاناكان ئازاد بکرێن، ئەو بانگخوازە بەناوبانگەی سعودیە جەختی لەوە کردەوە، قورئان تاکە کتێبە ناتوانرێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، ڕوونیشی کردەوە “فیقهی ئیسلامی دەستکردێکی مرۆڤایەتییە و دەبێت دووبارە بخوێنرێتەوە و بە وردی لێی بکۆڵرێتەوە.
لە كاردانەوەی ئەوەدا، ڕۆژی دووشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی زانایانی باڵا لە سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بانگەواز بۆ دامەزراندنی فیقهی ئیسلامی نوێ بەبەتێكی واقعی نییەو رەتیدەكەینەوە.
هەروەها روونیانكردەوە، فیقهی ئیسلامی، بەو قوتابخانە فیقهیانەی کە هەیە، فیقه جۆراوجۆرەکانی، وەڵامی هەموو داخوازییەکانی ژیانی مۆدێرن دەداتەوە، هەروەها پێداویستییەکانی خەڵكی لەڕووی شەریعەتی ئیسلامیدا پڕدەکاتەوە، بۆیە پێویست بە هیچ شتێكی نوێ‌ نییە.
موسڵمانانی سوننە چەندین قوتابخانەی فیقهیان هەیە، هەریەکەیان گوزارشت لەو شێوازە دەکات، کە ئیمامی قوتابخانەکە پەیڕەوی لێدەکات لە تێگەیشتنی لە دەقە ئاینییەكان، هەروەها لە شێوازی وەرگرتنی حوکمەکانیدا، کە دیارترینیان ئەم چوار قوتابخانەیەن "حەنەفی و مالیكی و شافیعی و حەنبەلی"ین.
ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا پێویستی بە عەقیدەی نوێ هەیە؟ كە لە دوای قسەكانی ئەو زانایە دروست بووەو زۆرێكیش ئەوە رەتدەنەوە، كە ئاینی ئیسلام پێویستی بە فقهێكی نوێ‌ هەبێت..
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color