گرنگ

توركیا مەرج بۆ یەكێتی دادەنێت


 
توركیا مەرج بۆ یەكێتی دادەنێت
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵەبانی و هاكان فیدان ئاشكرادەكرێت
هاكان فیدان، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا "میت" چەند مەرجێكی داناوە بۆ یەكێتی نیشتمانی، تا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكاتەوە.
رۆژنامەی ئاکشامی تورکی، راپۆرتێكی لەسەر كۆبوونەوەی هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیاو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێم بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، كە كۆبوونەوەی ئەو دوو بەرپرسە لە ئەنقەرە ئەنجامدراوە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەو كۆبوونەوەیە فیدان مەرجەكانی توركیای بە قوباد تاڵەبانی گەیاندووە، تا ئەوەی وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی و ئاسمانیش بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكاتەوە.
هەروەها رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە توركیا مەرجی ئەوەیە كۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كوردانی رۆژئاواو بەرپرسانی قەندیل بهێنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color