گرنگ

نەتەوە یەکگرتووەکان، چ پێشنیارێکی لەسەر کورسی پێکهاتەکان، ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردووە؟


 
نەتەوە یەکگرتووەکان، چ پێشنیارێکی لەسەر کورسی پێکهاتەکان، ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردووە؟
تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کورسی کۆتاکان دوو پێشنیار ئاڕاستەی یەکێتی و پارتی دەکەن، لە بارەی کورسی کۆتاکانەوە.
تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان پاش کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان و یەکێتی و پارتی، دوو پێشنیاری داوەتە یەکێتی و پارتی تا لەسەر شێوازی هەڵبژاردن بۆ کورسی کۆتاکان بگەنە ڕێککەوتن.
ڕۆژی ٦ و ۷ی ئەم مانگە، تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجیا پێشنیارەکانی داوەتە یەکێتی و پارتی. چاوەڕوانی ڕێکمەوتنی هەردوو حزبە لەسەر کورسی کۆتای پێکهاتەکان.
نەتەوەیەکگرتوەکان لە پێشنیاری یەکەمیدا داوای کردووە هەرێمی کوردستان یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت بۆ ۱۱ کورسی پێکهاتەکان و ڕێگە نەدرێت دەنگدانی تایبەت و هێزی چەکدار کورسی پێکهاتەکان یەکلای بکەنەوە.
پێشنیاری دووەم دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دابەشی سەر پارێزگاکان بکرێت. لە کۆی ۱۱کورسی کۆتا دوو کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی بێت بەشێوەیەک کە کورسیەکی مەسیحیەکان و کورسیەکی تورکمان بۆ پارێزگای سلێمانی بێت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، یەکێتی داوای کردووە دوو کورسی تورکمان و دوو کورسی مەسیحیەکان بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان بکرێت. ئەو داواکارییەی لە لایەن نوێنەرانی پێکهاتەکانەوە ڕەتکراونەتەوە بەتایبەت مەسیحیەکان، چونکە پێیان وایە لەو حاڵەتە ئەگەر دوو کورسی بدرێتە پارێزگای سلێمانی سێ کورسی دەمێنێتەوە بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک کە ژمارەی مەسیحییان زۆر زیاترە لە پارێزگای سلێمانی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color