گرنگ

ئەمریكاو بەریتانیا و فەرەنسا، پشتگیری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا دەكەن


 
ئەمریكاو بەریتانیا و فەرەنسا، پشتگیری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا دەكەن
بوار، تایبەت
ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیان و بۆ ئەوەش پشتگیری عێراق دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بۆ بوار ئاشكرایكرد، كە عێراق جددییە لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەوەش لە هەنگاوی یەكەمدا دەیەوێت دۆسییەی نەوتی هەرێم لە ژێر دەستی توركیا دەربهێنێت.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، عێراق دوای بردنەوەی سكاڵاكەی لە توركیا لە رێگەی دادگای نێوبژیوانی بازرگانی پاریس، ئێستا دەیەوێت هەنگاوی تر لە دژی توركیا بگرێتە بەر.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد، هەنگاوە نوێیەكەی عێراق ئەوەیە، كە رێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا هەڵوەشێنێتەوە، كە بە رێككەوتنی 50 ساڵە ناو دەبرێت.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بۆ ئەو مەبەستە هەریەكە لە ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاش لەگەڵ هەڵوەشانەوەی رێككەوتنەكەن و پاڵپشتی حكومەتی عێراق لە دژی توركیا دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color