گرنگ

۱۰ هەزار بەرمیل نەوتی سوریا، لەیەک ڕۆژدا ڕەوانەی هەرێم کراوە


 
۱۰ هەزار بەرمیل نەوتی سوریا، لەیەک ڕۆژدا ڕەوانەی هەرێم کراوە
ئاژانسە هەواڵییەکانی حکومەتی سوریا بڵاویان کردەوە بەچاودێری هێزەکانی ئەمریکا کاروانێک کە پێک هاتبوو لە ٤٤ تانکەر نەوتی خاو لە دەروازەی مەحموودییەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوون.
ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی سوریا ئاماژەیان بەوە داوە ئەو کاروانە نزیکەی ۱۰ هەزار بەرمیل نەوتی لە خۆ گرتووە لە کێڵگەکانی جەزیرەی پارێزگای حەسەکەوە بۆ ناوچەی یەعروبیە بەڕێکەوتوون و پەڕیونەتەوە خاکی عێراق و لە گوندی مەحمودییەوە بەرەو پارێزگای دهۆک ڕۆشتوون.
وەزارەتی کانزاکان و سەرچاوە سروشتیەکانی سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمەریکای تۆمەتبار کردووە بە بردنی نەوتی سوریا و فرۆشتنی بەنرخی هەرزان بە پاڵاوگەکانی هەرێم.
جاری یەکەم نیە حکومەتی سوریا باس لە ناردنی نەوتی ڕۆژئاوای کوردستان بکات بۆ هەرێم، بەردەوام هێزەکانی ئەمەریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕۆژانە سەرپەرشتی پڕۆسەی بردنی نەوتی وڵاتەکەی دەکات
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color