گرنگ

دوای ئێران، ئەمریكا دەست بە نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەكێتی دەكات


 
دوای ئێران، ئەمریكا دەست بە نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەكێتی دەكات
بوار، تایبەت
ئەمریكا دەست بە هەوڵێكی نوێ‌ دەكات، ئەوەش بۆ نێوەنگیری لەنێوان پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، هەوڵەكەی ئەمریكا لە رێگەی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەغداوە دەبێت و بەم نزیكانە سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حیزب كۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمریكا نیگەرانە لە درێژەكێشانی كێشەكانی پارتی و یەكێتی و دەیەوێت لەم رێگەیەوە هەردوو حیزب بگەیەنێت بە رێككەوتن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.
هەوڵەكەی ئەمریكا لە كاتێكدایە، پێشتر ئێران چەند جارێك هەوڵی نێوەنگیری لە نێوان پارتی و یەكێتیدا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بێ‌ ئەنجامبوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color