گرنگ

بەدرۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی کریملین، بۆ کوشتنی پۆتین


 
بەدرۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی کریملین، بۆ کوشتنی پۆتین
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو ئۆکرانیا لە ڕێگای دوو درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر کۆشکی کریملین کە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیایە. هەردوو درۆنەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە تێکشکێنراون.
دیمتری پیسکۆف ووتەبێژی کریملین ڕووداوەکەی پشت ڕاستکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە ئامانج لەو هەوڵە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پۆتین بووە. لەو کاتەشدا پۆتین لە ناوچەیەکی تری مۆسکۆ بووەو لە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی نەبووە. هەردوو درۆنەکە بەبێ ئەوەی زیانی گیانی بخەنەوە تێکشکێنراون.
بۆ یەکەمجارە لە دوای شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا بەو شێوەیە ئۆکرانیا شەڕ بباتە دەرەوەی وڵاتەکەی و لەناو مۆسکۆ هێرش بکاتە سەر کوشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color