گرنگ

هەرێم، پابەند دەكرێت بە رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ عێراق


 
هەرێم، پابەند دەكرێت بە رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ عێراق
بوار، بەغدا
بە زیادكردنی بڕگەیەك، لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، هەرێمی كوردستان پابەند دەكرێت بەجێبەجێكردنی رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ حكومەتی عێراق.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە بۆ بوار ئاشكرایكرد، لە لیژنەكەیان، سەرقاڵی دۆزینەوەی میكانیزمێكن، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەتەواوی پابەند بكات بەو رێككەوتنەی لە مانگی نیسان لەسەر نەوت لەگەڵ عێراق واژوویكرد.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكراشیكرد، دوای دۆزینەوەی میكانیزمەكە، وەك بڕگەیەك بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بەتایبەتی لەو ماددانەی تایبەتە بە پشكی هەرێم جێگیردەكرێت، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان هیچ دەرچەیەكی تری نەبێت و پابەندی رێككەوتنەكە بێت وەك خۆی.
هەروەها باسی لەوەش كرد، ساڵانی رابردوو، چەند جارێك رێككەوتنی نەوتی واژووكراوە، بەڵام هەولێر لەلایەك و بەغداش لەلایەك پابەندنەبوون پێیەوە، بۆیە ئێستا نامانەوێت هەمان شت دووبارە بێتەوەو بەدوای رێگەچارەیەكی بنەڕەتی بۆ ئەوە دەگەڕێین.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color