لەتیف ڕەشید، لە کاتی هاتنەخوارەوە لە فڕۆکە بەردەبێتەوەو دەم و چاو و دەستێکی دەشکێت
بوار، تایبه‌ت
ئێواره‌ى دوێنى 20ى 5ى 2023ى سه‌رۆككۆمارى عێراق دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سلێمانیه‌وه بۆ به‌غدا له‌كاتى هاتنه خواره‌وه‌ى تووشى رووداوى كه‌وتن ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئازار به ده‌م و چاو و ده‌ستى ده‌گات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، د.عەبدوللـەتیف جەمال رەشید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ردانێك گه‌ڕایه‌وه سلێمانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆنفراسێكى تایبه‌ت به زمانى عه‌ره‌بى و دواتریش به‌شداریكرد له رێوره‌سمى خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڵام دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا له كاتى هاتنه خواره‌وه‌ى له فڕۆكه تووشى رووداوى كه‌وتن ده‌بێت.
بوار زانیویه‌تى، سه‌رۆككۆمارى عێراق له رووداوى كه‌وتنه‌كه‌دا ده‌م و ددانى بریندار بووه و ده‌ستێكیشى ئازارى پێگه‌یشتووه و شكاوه، دواتریش چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رگرتووه.
عەبدوللـەتیف جەمال رەشید، ته‌مه‌نى 79 ساڵ، رۆژى 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
له نێوان ساڵانى 2003 - 2010، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بووه. له نێوان ساڵانى 2010 - 2018 راوێژكاری پێشكەوتووی سەرۆك كۆماری عیراق بووه و ئاوه‌ڵزاواى مام جه‌لالیشه.