نورى مالیكى رازى نه‌بووه پشكى سلێمانى له هه‌ولێر و دهۆك جیابكرێته‌وه
نورى مالیكى: یه‌كێتیى، جیاكردنه‌وه‌ى پشكى سلێمانى وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنت
نورى مالیكى: بارزانیشم خۆش ناوێ، به‌ڵام له خۆڕا نایكه‌مه دوژمنى خۆم
بوار، تایبه‌ت
نورى مالیكى، سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بچێته ژێر بارى داواكارییه‌كى یه‌كێتیى له باره‌ى جیاكردنه‌وه‌ى پشكى سلێمانى له هه‌ولێر و دهۆك له بودجه‌ى 2023ى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتیى و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان هه‌وڵێكى زۆری‌دا كه پشكى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له رێگه‌ى به‌غداوه له رێگه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له هه‌ولێر و دهۆك جیابكاته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كان له نێوشیان نوورى مالیكى، سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر داواى یه‌كێتیى فشارى له لایه‌نه شیعه‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و داوایه، به‌ڵام نورى مالیكى، سوور بووه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى و پێیوابووه یه‌كێتیى ده‌یه‌وێ ئه‌و داوایه وه‌ك كارتى فشار به‌كاربهێنێت و دواجار یه‌كێتیى و پارتى رێكده‌كه‌ون و قوباد تاڵه‌بانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو حكومه‌ت.
بوار زانیویه‌تى، نورى مالیكى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووداـ به به‌رپرسێكى سیاسى هه‌رێمى كوردستانى وتووه، كه ئه‌و خۆشى به بارزانى نایه‌ت، به‌ڵام له‌خۆرا ناوبراو ناكه‌ینه دوژمنى خۆمان و ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ى یه‌كێتیشم له خۆشویستنى بارزانى نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌مزانى كه پارتى و مه‌سعود بارزانى مه‌رحه‌بایه‌كیان بكه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ئێمه بۆچى له خۆڕا ئه‌و شه‌ڕه بۆ خۆمان دروست بكه‌ین.