گرنگ

فەرماندەی سوپای پاسداران ڕێکەوتنێکی عێراق و ئێران، لەبارەی هەرێمەوە ئاشکرا دەکات


 
فەرماندەی سوپای پاسداران ڕێکەوتنێکی عێراق و ئێران، لەبارەی هەرێمەوە ئاشکرا دەکات
ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، لێدوانێکی فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەربارەی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە هەرێم بڵاو کردوەتەوەو دەڵێت بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان ئێران و عێراق، حکومەتی عێراق پابەند بووە بە داماڵینی چەک لە پارتە کوردییەکان و دەرکردنیان لە هەرێم.
ژەنەڕاڵ محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی پاسدارانی ئێران لە سەردانی بۆ شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاندووە ”دەربارەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێم، ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە. ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە پارتەکان لە چەک داماڵن و لە وڵاتەکەیان دەریان بکەن. چاوەڕێی حکومەتی عێراقین ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و دەرفەتمان پێداون بە پێچەوانەوە ئەگەر هیچ ڕووی نەدا هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئەو لایەنانە لە هەرێم بەردەوام دەبن”.
باکپوور ڕایگەیاندووە ”دەرفەتی هێرش بۆ سەر سوپای پاسداران ڕەخساوە، حکومەتی عێراق خۆی دەیزانێت کام بژاردە هەڵدەبژێرێت”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color