گرنگ

قوباد تاڵەبانی نایەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی تێكبچێتەوە

2023-05-24

 
قوباد تاڵەبانی نایەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی تێكبچێتەوە
بوار، تایبەت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت نایەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی دیموكرات تێكبچێتەوە، بەهۆی گرژییەکانی پەرلەمان.
قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ تیمی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمانتارانی حیزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخەکەیان کردووە کە لە پەرلەمان روویدا.
قوباد تاڵەبانی، نایەوێت ئەو دۆخەی لە پەرلەمان لەنێوان پارتی و یەكێتی روویدا، كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی هەردوولا هەبێت، كە ماوەیەكە ئاسایی بووەتەوەو دەیەوێت چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە بدۆزێتەوە، كە لە پەرلەمان روویداوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color