چیرۆکی ئەو تۆمەتبارەی لە سلێمانی دزیکردو لە بەغدا دەستگیرکرا
تۆمەتبارێک دوای ئەوەی ژمارەیەک مۆبایلی هاووڵاتییان لە بازاڕی شاری سلێمانی دەدزێت و هەڵدێت، لە شاری بەغدا دەستگیر دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.
باس لە ئەوەش کراوە، بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.