گرنگ

١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە


 
١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە و ١٢٨ کەسیش دوچاری نەخۆشییەکە بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە و ١٢٨ کەسیش دوچاری نەخۆشییەکە بوون. زۆرترینی حاڵەتەکانیش لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەگەر نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی سەرەتاییدا بێت، ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زۆرە، بەڵام کە نەخۆشەکە دواکەوت لە ئاشکراکردنی ئەگەری مردن بەو ھۆیەوە زۆرە.
باس لە ئەوەش کراوە، ئەرکی سەرەکی لە رووبەربوونەوەی پەتاکە دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەویش لە رێگەی بنبڕکردنی ئەو مێروانەی نەخۆشییەکە دەگوازنەوە.
تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.
ئەو نەخۆشییە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
لە 3-7 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و نەخۆشییەکە تایەکی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی ئازاری هەیە، بەتایبەت ئازار لە پشت و ملی دروست دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و رشانەوە ببێت، لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێدەکات.
نەخۆشەکە لە دەموو لووتییەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەکی خوێن بەربوون دەردەکەوێت، لەوکاتەشدا دەبێت چارەسەر بکرێت، بەڵام هەموو خوێن بەربونێک بەمانای توش بوون بە نەخۆشییەکە نییە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color