تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ، له خانووى په‌رله‌مان ماون
مانگانه 8 ملیۆن دینار، ده‌چێته سه‌ر حساب بانكى په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ
نه‌وه‌ى نوێ و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شى په‌رله‌مان نه‌كردووه
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى بایكۆتكردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ له خانووه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و نوسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ به‌هۆى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان، بڕیاریانداوه بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن و هیچ موچه‌یه‌ك وه‌رنه‌گرن، به‌ڵام ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه په‌رله‌مانتارانى ئه‌و حزبه خانووى په‌رله‌مانى كوردستانیان راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌كردۆته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بڕیاریانداوه موچه‌ى په‌رله‌مانتارى وه‌رنه‌گرن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان هیچ رێككارێكی یاساییان له دژیان نه‌گردۆته به‌ر هه‌ر بۆیه مانگانه بڕى 8 ملیۆن دینار ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى بانكیان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى یه‌كگگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ستیان له‌كار كێشاوەتەوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ و سه‌ربه‌خۆكان هیچ داوایه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش نه‌كردووه.