گرنگ

سودانی داوای چوونی شاندێكی باڵای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا دەكات


 
سودانی داوای چوونی شاندێكی باڵای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا دەكات
بوار، تایبەت
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی كردووە، شاندێكی باڵا بنێرنە بەغدا، ئەوەش بۆ یەكلاكردنەوەی چەند پرسێك.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا دراوە بە بوار، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، محەمەد شەیاع سودانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، پەیامێكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سوودانی لە پەیامەكەیدا، داوای كردووە، شاندێكی حكومەتی هەرێم، كە لە بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتی پێكهاتبن، سەردانی بەغدا بكەن، بۆ ئەوەی چەند پرسێك یەكلایی بكەنەوە.
دۆسییەی نەوتی هەرێم و یاسای بودجەو یاسای نەوت و گاز، سێ گرنگترین دۆسیەی هەڵپەسێردراون لە نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆك وەزیران دەیەوێت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتی ئەو پرسانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تەواوی یەكلایی بكاتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color