گرنگ

کۆمپانیایەکی ئەمریکی: زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتمان کۆگا كردوە و لە بازاڕی ناوخۆی هەرێم دەیفرۆشین


 
کۆمپانیایەکی ئەمریکی:
زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتمان کۆگا كردوە و لە بازاڕی ناوخۆی هەرێم دەیفرۆشین
كۆمپانیای HKNی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، لە دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە ٦۰۰ هەزار بەرمیل نەوتمان کۆگا کردووە وماوەی مانگێکە ڕۆژانە سەروی ۲۲ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوخۆی هەرێم دەفرۆشین.
کۆمپانیای HKNی ئەمەریکی لەراپۆرتێكدا بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٥ی مانگی نیسانی رابردووەوە رۆژانە ٢٢ هەزار بەرمیل نەوتیان لەکێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەرهێناوە ولەناوخۆی هەرێمی كوردستاندا فرۆشتویانەتەوە، ئێستا رۆژانە ئاستی فرۆشتنی نەوت لەنێوان ٢٥ هەزار تا ٥٠ هەزار بەرمیل دایە و بەشێکی دەپاڵێورێت و بەشێکی بەتانکەر ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت .
كۆمپانیاكە دەڵێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەوە كۆگاكانیان پڕبوە و لە کاتی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە تائێستا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان کۆگا كردوە و لە بازاڕی ناوخۆی هەرێم دەیفرۆشن.
کۆمپانیای HKNی ئەمەریکی لە هەردوو بلۆکی سوارە توکە لە کێڵگەی سەرسەنگ کاردەکات و ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی لەگێڵگەکە پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم گەیاندبووە ٤٤ هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
رۆژی ٢٥\٣\٢٠٢٣، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق کەیسەکەی لە دادگای پاریس بردەوە، ئەوەش سەرەتایەک بو بۆ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی عێراق.
رۆژی ٤\٤\٢٠٢٣، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم رێککەوتنێکیان لە بواری نەوتدا واژۆکرد و بەپێی رێککەوتنەکە داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتەوە هەژمارێكی تایبەتی و لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم و تەنها سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەسەڵاتی ڕاكێشانی پارەكەی هەیە.
ئەگەرچی لە رۆژی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە باس لە دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆسەیە دەکرێت، بەڵام هەتا ئێستا دەستی پێنەکردووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color