گرنگ

بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: ”بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تەنیا بەرژەوەندی كەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن”

2023-05-25

 
بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان:
”بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تەنیا بەرژەوەندی كەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن”
بوار، هەولێر
بەرپرسێكی یۆنامی لە هەرێمی كوردستان هۆشداریداو رایگەیاند، كە دۆخی هەرێمی كوردستان بەهۆی ناكۆكی پارتی و یەكێتی مەترسیدارە.
ڕیاردۆ ڕۆدریگز، بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری لە دۆخی سیاسی کوردستاندا و رایگەیاند، دۆخی سیاسی ناوچەکە و قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە.
ڕیاردۆ ڕۆدریگز، دەڵێت ”بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بیر لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ناكەنەوە، تەنیا بەرژەوەندی كەسی و حیزبی لەبەرچاو دەگرن، بۆیە رۆژ بەرۆژ دۆخی سیاسی هەرێم بەرەو خراپی دەڕوات”.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە هات، رۆژی دوو شەممەی رابردوو لەسەر بابەتی كاراكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان گرژی لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەی پەرلەمان دروست بوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color