گرنگ

بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ کەم دەبێتەوە


 
بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ کەم دەبێتەوە
هەناردەی غاز بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر کەم دەبێتەوە
بەهۆی چاکسازی ساڵانەی کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بڕی غازی هەناردەکراو بۆ وێستگەی کارەبای ۱٥۰۰ مێگاواتی چەمچەماڵ و ۱٥۰۰ مێگاواتی هەولێر کەم دەبێتەوە و بەوەش بەرهەم هێنانی کارەبا لە هەرێم لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی داهاتوو کەمتر دەبێتەوە.
ئێستا ڕۆژانە ٥۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کۆرمۆرەوە دەگاتە هەردوو وێستگەکەو بڕی پتر لە ۲ هەزار مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە ۱۰ ڕۆژی ئایندە بڕی غازی هاتوو بۆ وێستگەکان هەندێکجار بۆ ۳۰۰ ملیۆن پێ سێجا دابەزێت.
کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ئایندە جگە لە پێداچوونەوە و چاکسازی ساڵانە لەکێڵگەی کۆرمۆر پێنج بیری نوێ دەبەستێتەوە بەیەکەی هەناردەکردنی غاز و بۆڕی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ئەوەی ئامادەبن لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە لەگەڵ تەواوبوونی بەشی نوێی پەرەپێدراوی کێڵگەی کۆرمۆر غاز هەناردەی وێستگەکان بکەن .
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color