گرنگ

بۆمپه‌ ته‌وقیتكراوه‌كانى نێو ره‌شنووسى بودجه‌ى عێراق چین؟


 
بۆمپه‌ ته‌وقیتكراوه‌كانى نێو ره‌شنووسى بودجه‌ى عێراق چین؟
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌دژى ره‌شنووسى بودجه‌ى عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه‌
لیژنه‌ى دارایى سه‌ر له‌به‌رى رێككه‌وتنى به‌غداو هه‌رێمى كوردستانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
بوار، تایبه‌ت
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به‌ گفتووگۆكانى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان هێناو به‌پێى ره‌شنووسه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك مادده‌و بڕگه‌ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم زیادكراون و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌رجه‌مى ئه‌و بڕگانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى ده‌نگى له‌سه‌ر داوه‌ مادده‌كانى 11 و 12ى تایبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێم وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ و ماده‌ى 13 و 14 ره‌شنووسه‌كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا.
له‌ گرینگترین ئه‌و بڕگانه‌ى بۆ مادده‌ى 13ى ره‌شنووسه‌كه‌ زیادكراون و هه‌رێم ناڕازییه‌ بریتین له‌:
1-پاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022.
2-حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.
له‌ گرینگترین ئه‌و بڕگانه‌ى بۆ مادده‌ى 14ى ره‌شنووسه‌كه‌ زیادكراون و هه‌رێم ناڕازییه‌ بریتین له‌:
1-داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندی عێراق دادەنرێت.
2-سەرۆك وەزیران و وه‌زیرى دارایى عێراق دەسەڵاتی خەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم .
3-دیوانی چاودێری دارایی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لەو هەژمارەدا دەكەن.
4- لە هەبوونی هەر ناكۆكییەكی نێوان هەرێم و بەغداد پابەند نەبوون، شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت
5-كار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كاردەكرێت.
6- بە پێی ئەو پێوەرانەی لەو بودجەیەدا هاتووە بە دادپەروەری شایستە داراییەكان لەنێوان پارێزگاكان دابەش دەكات بە بێ جیاوازی، بە پێچەوانەوە حكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازی لە بودجە دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگا ناڕازییەكە.
7-ڕێگری كردن لە دەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمدایە
8-حكومەتی عێراق پابەند دەبێ بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەروازە سنووریەكان بەڕێوە بەرێت و سەرپەرشتی بكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color