گرنگ

یەکێتی لەپڕۆژە یاسای بودجە بڕگەیەک بۆ پشکی سلێمانی و هەڵەبجە جێگیر دەکات

2023-05-26

 
یەکێتی لەپڕۆژە یاسای بودجە بڕگەیەک بۆ پشکی سلێمانی و هەڵەبجە جێگیر دەکات
لە هەمواری بڕگەکانی هەردوو مادەی ۱۳ و ۱٤ ی بودجە لە لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق بە پێداگیری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڕگەیەک بۆ مادەی ۱٤ی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق زیادکرا کە تایبەتە بە پێدانی پشکی پارێزگاکانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە .
بەپێی بڕگەکە کە وەک بڕگەی ۹ لە مادەی ۱٤ جێگیر کراوە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات سەرەتا ئەولەویەت بە دابەشکردنی مووچە بدات بەیەکسانی لە نێوان پارێزگاکان و لە دابەشکردنی داهات دادپەروەری لەنێوان پارێزگاکان ڕەچاو بکات و جیاکاری نەکات و لەحاڵەتی هەست کردنی پارێزگایەک بە جیاکاری و پێنەدانی شایستەی خۆی ڕاستەوخۆ پارێزگاکە دەتوانێت داوای پشکی خۆی لەبەغدا بکات و حکومەتی فیدڕاڵ پشکی پارێزگاکە لە هەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگاکە.
پێداگری یەکێتی لەم بڕگەیە بۆ چارەسەری گرفتی داهاتە لەنێوان هەولێر وسلێمانی و پێشتر یەکێتی داوای کرد بەغدا ڕاستەوخۆ پشکی سلێمانی و هەڵەبجە بنێرێت بەڵام حکومەتی ناوەند ڕەتی کردەوە و بەجێگیرکردنی ئەم بڕگەیە بەیاسا سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن پشکی خۆیان لە بەغدا وەربگرن
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color