گرنگ

هەولێر نیگەرانە و ئەمریكا فشار دەخاتە سەر بەغداد


 
هەولێر نیگەرانە و ئەمریكا فشار دەخاتە سەر بەغداد
بوار،تایبەت
دوای زیادكردنی كۆمەڵێك بڕگە لە پڕۆژە یاسایی بودجەی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان بەرپرسانی ئەمەریكا لەگەڵ حكومەتی عێراق دەستیان بە گفتووگۆ كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، دوا بە دوای زیادكردنی چەند بڕگەیەك بۆ ماددەی 13 و 14ەی رەشنووسی بودجەی عێراق لە لایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئەنجامداوەو ناڕەزایەتی هەرێمی لەوبارەیەوە گەیاندۆتە ئەمەریكا.
بوار زانیویەتی، فشارەكانی ئەمەریكا لەسەر حكومەت و پەرلەمانی عێراق لەبارەی جێگیركردنی پشكی هەرێم زیادیكردووەو بەرپرسانی ئەمەریكا لەگەڵ ئەوەن رێككەوتنی پێشووتری هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان وەك خۆی لە بودجەدا تێبپەڕێندرێت و لەدژی زیادكردنی هەموو بڕگەیەكن كە پەیوەندییەكانی هەردوولا بەرە و ئاڵۆزی ببات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color