گرنگ

بوار پلانی عێراق و ئێران، بۆ داخستنی كەمپی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم ئاشكرادەكات


 
جێبەجێكردنی پلانەكە خراوەتە ئەستۆی یەكێتییە
بوار پلانی عێراق و ئێران، بۆ داخستنی كەمپی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم ئاشكرادەكات
بوار، تایبەت
عێراق لەسەر راسپاردەی ئێران پلانێكی بۆ داخستنی بارەگاو كەمپەكانی نیشتەجێبوونی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی داڕشتووەو جێبەجێكردنی پلانەكەش لە ئەستۆی یەكێتییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەو پلانەی عێراق لە سێ‌ هەنگاو پێكدێت، كە لە هەنگاوی یەكەمدا، دەستگیركردن، یان دەركردنی سەركردەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەهەرێم، كە لە لیستێك ناوی سەركردەكان ئامادەكراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پلانی دووەم، داخستنی بارەگای حیزبە كوردییەكانی لەناوچەكانی هەرێم بەتایبەتی لە كۆیەو زرگوێزی نزیك سلێمانی، بەتایبەتی ئەو بارەگایانەی هێزی چەكداری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی تێیدایە.
بوار زانیویەتی، هەنگاوی سێیەمیش، داخستنی كەمپەكانی نیشتەجێبوونی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، كە جێبەجێكردنی هەموو هەنگاوەكانیش وەك پاكێجێك، لەلایەن ئەو شاندەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق خراوەتە بەردەم بەرپرسانی یەكێتی، كە شاندەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا سەردانی سلێمانیان كرد.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color