توركیا، وه‌ڵامى عێراق له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌داته‌وه
توركیا، ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم
بوار، تایبه‌ت
حكومه‌تى توركیا، به فه‌ڕمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقى داوه‌ته‌وه له باره‌ى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى زیاتر له دوو مانگ له راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌هۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس حكومه‌تى توركیا به فه‌ڕمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقى داوه‌ته‌وه به‌وه‌ى ره‌زامه‌ندن به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
بوار زانیویه‌تى، له‌باره‌ى كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتی هەرێم، حكومه‌تى توركیا داواى هه‌ندێ كاتى كردووه بۆ ته‌واوبوونى ئاماده‌كارییه‌كانى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت.