گرنگ

ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، نرخی نەوتی سپی ماڵانی لە ناوخۆ هەرزانكردووە


 
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، نرخی نەوتی سپی ماڵانی لە ناوخۆ هەرزانكردووە
بوار، تایبەت
بەهۆی بەردەوامی راگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، بەشێك لە بەرهەمی نەوتی هەرێم پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان لەناوخۆی هەرێم ساغدەكرێتەوە، بەوتەی نەوتفرۆشان لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان بەراورد بە شەش مانگی ڕابردوو زیاد لە %50 نرخەكەی لە دەستداوە و لە 300 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار دابەزیوە.
ئاری بەكر، یەكیك لە نەوتفرۆشانی سلێمانی بە بواری ڕاگەیاند: ماوەی دوو مانگە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات. بەشێكی بەهۆی كەمی خواستە لەسەر نەوت، بەڵام هۆكاری سەرەكی ئەوەیە كە لە ئێستادا بڕێكی زیاتر لە نەوتی سپی لەلایەن پاڵاوگەكانەوە دەخرێتە بازاڕەكانی ناوخۆ و دەكرێت بە نەوت. لە كاتێكدا پێشتر بڕێكەی كەم نەوتی سپییان دەخستە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بە 145 تا 150 هەزار دینار دەستدەكەوێت، لە كاتێكدا لە زستانی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت نزیك بوویەوە لە 300 هەزار دینار، بۆیە بەدڵنیاییەوە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە كاریگەری زۆر باشی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوتی سپی ماڵان لەناوخۆی هەرێم. ئەگەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بەردەوامی هەبێت بەدڵنیاییەوە نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بواری ڕاگەیاند: لە دوای ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، هێشتا بەشێك لە بیرە نەوتەكان بەردەوامن لە دەرهێنانی نەوت، بەشێكی ئەو نەوتە بە قاچاغ دەربردرێتە دەرەوە و بە ناوی پاشماوەی نەوت. بەشێكیشی دەدرێتە پاڵاوگەكان و بەرهەمی نەوتی سپی لێدروستدەكرێت ئەوەش وایكردووە كە بڕی خستنەڕووی نەوتی سپی هەرزان بێت و خواستیش لەسەری كەمببێتەوە. ئەگەریش حكومەت بیەوێت بەدڵنیاییەوە زۆر زیاتریش دادەبەزێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color