گرنگ

سوپای عێراق، رێگری لە جوتیارانی پێنج گوند دەکات دروێنە بکەن


 
سوپای عێراق، رێگری لە جوتیارانی پێنج گوند دەکات دروێنە بکەن
پێشمەرگە هەڕەشەی جوڵاندنی هێز بۆ پەڵکانە دەکات
فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، جوتیارانی گوندەکانی پەڵکانەو سەر بەشاخ و شەناغە و خەرابە و گابەرەکەی ناحیەی سەرگەڕانی قەزای دوبزی پارێزگای کەرکوکیان ئاگادارکردوەتەوە، کە نابێت دانەوێڵەکانیان دروێنە بکەن.
بە دانیشتوانی گوندی سەربەشاخ ڕاگەیەندراوە چیتر بۆیان نییە کاری کشتووکاڵی لەسەر زەویەکانیان بکەن. لە کاتێکدا نیوەی زەوی گوندەکە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقە. فیرقەی هەشت جوتیارانیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگە نادەن کەس زەویەکان بکێڵێت هەتا دۆسیەی زەویەکان یەکلای نەکرێتەوە.
دوای بڕیارەکەی سوپای عێراق هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی سەربەشاخ کەوتونەتە ئینزارەوە. فەرماندەی ئۆپراسۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ئاگادار کراوەتەوە لە حاڵەتی ڕێگری سوپای عێراق ناچار دەبن هێز بجوڵێنن.
بڕیارەکەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، ڕۆژێک دوای سەردانی سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق دێت بۆ ناحیەی سەرگەڕان.
سەرچاوەیەک لەمەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بەبواری ڕاگەیاند پەیوەندی بە خالید شوانی وەزیری دادەوە کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو هەر ئەمڕۆ هەمان کێشە لە گوندەکانی تۆپزاوە و ترکەڵان و بڵاوە لەباشوری کەرکوک هەبووە چارەسەر کراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color