گرنگ

”هێزە ئەمنییەکان چوار باندى فرۆشتنى پرسیارەکانی پۆلی ”١٢”ەیان دەستگیر کردووە”


 
”هێزە ئەمنییەکان چوار باندى فرۆشتنى پرسیارەکانی پۆلی ”١٢”ەیان دەستگیر کردووە”
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە، ٣ی حوزەیران، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (زانستی - وێژەیی- پیشەیی) لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە تەواوی هەرێمی کوردستان، ”١١٧ هەزارو ٣٦٤” قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی ”١٢”ەیان کردووە بەشێوەیەکە کە ”٧٥ هەزارو ٢٣٩”قوتابی لەبەشی زانستی و ”٣٩هەزارو ١١٣” قوتابی لە بەشی وێژەیی و ”سێ هەزارو ١٢” قوتابیش لە بەشە پیشەییەکان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە.
ساڵانە لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ”١٢”، دەنگۆی ئاشکرا بوونی پرسیارەکان بڵاو دەبێتەوەو لە ڕێگەی چەند باندێکەوە وەڵامەکان بە قوتابیان دەفرۆشرێت. سەبارەت بەو دیاردەیە، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت ”ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکان چوار باندى فرۆشتنى گزیکردنیان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانى سزادراوە و ئەوانى دیکەش لە زیندانن”.
بوار، پێشتر بەڵگەی سزادانی باندێکی فرۆشتنی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە کە لە لایەن دادگای هەولێرەوە هاوڵاتییەک بە تۆمەتی فرۆشتنی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ بە سێ ساڵ زیندانیکردن حوکم دراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color