گرنگ

بافڵ تاڵەبانی، دەرگایەكی تر بۆ نزیكانی لاهور شێخ جەنگی دەكاتەوە


 
بافڵ تاڵەبانی، دەرگایەكی تر بۆ نزیكانی لاهور شێخ جەنگی دەكاتەوە
بوار، تایبەت
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی دەرگایەكی تری بۆ نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی كردووەتەوە، ئەوەش لە پێناوی گەڕانەوەیان بۆ ناو حیزبەكە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار كەوتووە، بافڵ تاڵەبانی لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ ئاشتەوایی گشتی لەناو یەكێتی، چەند كەسێكی راسپاردووە، بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی بكەن، تا رازی بن بە گەڕانەوە بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی راسپێراون، پێشتر كەسی نزیكی لاهور شێخ جەنگی بوون و دەیەوێت سوودیان لێوەربگرێت، بۆ گێڕانەوەی ئەو كەسانەی تر ئێستا بە دەورەی لاهور شێخ جەنگییەوەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی پۆست و پێدانی ئیمتیازات و تەنانەت رێگەدان بە خۆكاندیدكردنیان لە كاتی هەڵبژاردنەكان لەسەر لیستی یەكێتی، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە جەماوەری نزیكی لاهور شێخ جەنگی دەنگ بەو كەسانە بدەن و زۆرترین دەنگ كۆبكەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color