گرنگ

هۆشیار زێباری هێرش دەکاتە سەر سەرۆک کۆماری عێراق


 
هۆشیار زێباری هێرش دەکاتە سەر سەرۆک کۆماری عێراق
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تویتێکدا هێرش دەکاتە سەر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن لە ڕیزی دووەم دانیشتووە. زێباری لە تویتەکەی دەڵێت: لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن سەرنجماندا بە جەنابی سەرۆک کۆماری کۆمار و خانمی یەکەم لە ڕیزی دووەمی بانگهێشتکراوە بیانیەکانن؟ ئایا ئەمە پێگەی عێراقە؟ سەرەڕای قووڵایی پەیوەندییە درێژخایەنەکانی ئوردن و عێراق. ئەم شتانە دەبێت پێشوەختە وەکو پڕۆتۆکۆڵ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color