گرنگ

دوای ۲٥ ڕۆژ لەداخستنی، دوو ڕۆژی دیکە دەروازەی سمێلکا دەکرێتەوە


 
دوای ۲٥ ڕۆژ لەداخستنی، دوو ڕۆژی دیکە دەروازەی سمێلکا دەکرێتەوە
دوای داخستنی لە ۱۱ی مانگی ڕابردووەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ٥ی حوزەیران دەروازەی سمێلکا لە نێوان هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە.
بورهان بەربوهاری بەڕێوەبەری دەروازەکە لە دیوی هەرێم ڕایگەیاند ”ڕۆژی دووشەممە، دەروازەکە دەکرێتەوەو هاتوچۆ لە دەروازەکەوە بۆ ڕۆژئاواو بەپێچەوانەوە دەست پێدەکات”.
ڕۆژی ۱۰ی مانگی ڕابردوو، دوای ئەوەی ئیدارەی ڕۆژئاوا ڕێگای بە هەندێک میوانی بانگهێشتکراو بۆ مەراسیمی کردنەوەی یادگەی بارزانی نەدا. بڕیاری داخستنی دەروازەکە درا. بەهۆیەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان کێشەی کەمی کاڵاو کەل وپەل دروست بوو.
ئەمریکا و هاوپەیمانان، لە ماوەی ۲٥ ڕۆژی ڕابردوو بەچڕی لەسەر هێڵ بوون تا بەرپرسانی پارتی ڕازی بکەن بەکردنەوەی دەروازەکە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color