گرنگ

كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر: رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی لە سلێمانی دەستگیر كراوە


 
كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر:
رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی لە سلێمانی دەستگیر كراوە
كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ڕایدەکەیەنێت ”رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی و كچە هاوكارەكەی لە شاری سلێمانی دەستگیر كراون”.
كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: "بە توندترین شێوە سەركۆنەی دەستگیركردن و زیندانیكردنی هەڕەمەكیی رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی و كچە هاوكارەكەی دەكەین، لە رۆژی 2ی حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی."
كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا، لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە "دڵگرانیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی دەكرێنە سەر ئازادی رۆژنامەگەری و مافەكانی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەم رووداوەش نموونەیەكی دیكەی ئەم دەستدرێژییانەیە."
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color