گرنگ

لە کەرکوک جوتیارانی کورد و تورکمان، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن


 
لە کەرکوک جوتیارانی کورد و تورکمان، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، ٤ی حوزەیران، جوتیارانی کورد و تورکمانی گوندەکانی تۆپزاوە و ترکەڵان و بڵاوە و چەرداخلی و گردی چاڵاو لەسەر ڕێگای ”کەرکوک- بێجی” لە نزیک چوارڕێیانی تکریت گردبوونەوە.
خۆپیشاندانی جوتیارانی کورد وتورکمان، دژی دروستکردنی لیژنەیەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق پێکهێنراوەو بڕیارە ئەمڕۆ ڕووپێوی زەوی ئەو گوندانە بکات.
زەوی جوتیارانی ئەو گوندانە دوو گرفتی سەرەکی هەیە کە یەکەمیان بریتییە لە بوونی عەرەبە هاوردەکان. گرفتی دووەمیشیان بوونی پلانی سوپای عێراقە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ سوپا لەسەر زەوی جوتیارانی ئەو گوندانە کە دانیشتوانەکەی کورد و تورکمانن.
ڕووبەری زەوی جوتیاران زیاتر لە ۱۳ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییەو لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەموو ساڵێک لەوەرزی دروێنەو چاندنی زەوییەکان ڕووبەڕووی ڕێگری عەرەبی هاوردەو هێزە ئەمنیەکان دەبنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color