پارتی و نەوەی نوێ، لە پەرلەمانی عێراق بە توندی هێرش دەکەنە سەر یەکتری
سروە عەبدولواحید، بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا:
ئێمە نین لە ١٦ى ئۆکتۆبەردا بە ماکسى ژنانەوە لە کەرکوک رامانکردبێت
دوای ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی لە ڕێی نوسینێکەوە بەناونیشانی ”بۆ خێزانی کەبابچییەکە” رایگەیاند "ئاین و کۆمەڵگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئێوە بڵاوی بکەمەوە، چونکە شتی زۆر قێزەون و ناشرینە".
سروە عەبدولواحید پەرلەمانتار و خوشکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نوسینێکدا وەڵامی شاخەوان عەبدوڵڵای دایەوە و دەڵێت، شانازی دەکەم کچی کەبابچییەکی زەحمەتکێش بم نەک کچە جاشێک لە جاشەکانی سەددام حسێن، پەیوەندیشم بە حزبێکەوە نییە کە تانکەکانی سەددامی هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان، کچی کەسێک نیم کە نەوتی کوردستان بە قاچاغ دەبات و قوتی هاونیشتمانیان دەدزێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نووسیویه‌تی: "له كاتی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی كورد به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان كرد و سه‌رۆكی هه‌ر یه‌ك له فراكسیونی پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو ئاماده‌بوون، پێم وابێت كاك سۆران له‌وێ نه‌بوو دوای كۆبوونه‌وه‌كه هات و له كۆبوونه‌وه‌كه دوای پارتی و یه‌كێتی به سروه عه‌بدولواحیدم وت لیژنه‌یه‌كیش به‌ئێوه ده‌ده‌م وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ، وتی باشه، وتم به‌ڵام یه‌ك مه‌رجم هه‌یه لێره له‌به‌غدا ده‌بێت دیفاع له بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن. فراكسیۆنه‌كان رازیبوون ته‌نها سروه عه‌بدولواحید رازی نه‌بوو. وتی من په‌رله‌مانتاری عێراقم و حه‌قم به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه نییه. منیش وتم ئه‌وه‌ی دیفاع له كورد نه‌كات لیژنه‌ی پێ ناده‌م، دواتریش چوو له كه‌ناڵی عه‌هد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر خۆی له‌لای نه‌یارانی كوردستان شیرین بكات باسی له‌وه‌كرد گوایه من پێم وتبێت دیفاع بكه له پارتی ئه‌وجا لیژنه‌تان پێ ئه‌ده‌م، كه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی درۆیه‌كی گه‌وره‌بوو، دڵنیاشم پارتی ئه‌وه‌نده بچوك نییه خه‌لكی له‌و شێوه‌یه دیفاعی لێبكات".
لە بەرامبەردا سروە عەبدولواحید دەڵێت، گەر ئەو سەرۆکى فراکسیۆنانە شایەدییەکى بەحەق بدەن، ئەوا دەزانن کە ئێمە وتمان پێویست ناکات کەس پێمان بڵێ کە دیفاع لە ماف و بەرژەوەندى و قوتى خەڵکى هەرێمى کوردستان بکەن، چونکە ئەو بابەتە لاى ئێمە مەسەلەیەکى ئەخلاقییە، ئەوە ئێوە بوون کە داواتان کرد کە بە هەق و ناهەق، ئێمە وەک ئێوە بەرگرى لە هەڵەو دزى و نادادپەروەرى و ناشەفافییەتەکەى ئێوە بکەین لە هەرێمى کوردستان و ئێمەش ئەو داوایەمان رەتکردەوە.
ئەوە ئێمە نین لە کۆبوونەوەى سەرکردە شیعەکاندا، بە عەرەب و شیعەکان دەڵێن (فەرمانبەر فەرمانبەری خۆمانن و موچەیان نادەینێ، ئێوە عیلاقەتان چییە؟و بۆ باسی پاشەکەوت زیاد دەکەن؟)، ئەوە ئێوەن کە لە کۆبوونەوەکاندا شەڕ لەگەڵ شیعەکان دەکەن لەبەر ئەوەى لە پرۆژە یاساى بودجەدا بڕگەیەکیان لەبەرژەوەندى مووچەخۆران و خەڵکى کوردستان داناوە.
ئەوە ئێمە نین کە خاکى کوردستان‌مان فرۆشتووەو لە ١٦ى ئۆکتۆبەردا بە ماکسى ژنانەوە لە کەرکوک رامانکردووە، ئەوە ئێمە نین کە سوپاى بێگانەمان هێناوەو بەهەزاران گەنجى ئەم وڵاتەمان لە شەڕى براکوژیدا بە کوشتنداوە، ئەوە ئێمە نین کە نەوتى خەڵکمان دزیوەو گیرفانى هاووڵاتیانمان رووتاندۆتەوە، ئەوە ئێمە نین کە فڕۆکەى تایبەت و بەرژەوەندى تایبەتمان بۆ هەموو کەسوکارو کوڕ‌و کوڕەزاو براو برازامان دابینکردووە، ئەوانە هەموو کارى ئێوەن و خەڵکى کوردستانیش ئێمە و ئێوەش باش دەناسێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له نووسینه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه كه "له‌كاتی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر لیژنه‌كان ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی كوردم دابه‌ش كرد به‌سه‌ر لیژنه‌كان به‌و شێوه‌ی خۆیان ده‌یانویست، ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ وتیان ئیمه په‌یوه‌ندیمان به كورده‌وه نییه و له‌گه‌ڵ ئیمتداد هاوپه‌یمانیمان دروست كردووه، وتم باشه به‌ڵام دوایی گله‌یی نه‌كه‌ن وتیان باشه، كه‌چی به‌ڵێنیان پێدان ئه‌ندامێكیان له لیژنه‌ی دارایی دانێن دوایی راستیان له‌گه‌ڵیان نه‌كرد و هاتنه‌وه بۆ لای من وتیان ئه‌و ئه‌ندامه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مالیه، چه‌ند جارێك سروه و جارێكیش كاك ریبَوار و جارێكیش كاك ئومێد محه‌مه‌د هاتن، وتم به‌مه‌رجێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و درۆیه‌ی له كه‌ناڵی عه‌هد كردوتانه داوای لێبوردن بكه‌ن ئه‌گینا هیچتان بۆ ناكه‌م".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی سه‌یره ئێستا باس له لیژنه‌ی دارایی ده‌كه‌ن و گوایه ده‌سكه‌وتیان هه‌بووه كه‌چی هیچ په‌رله‌مانتارێكیشیان نییه له‌و لیژنه، باس له‌زانیاری ناو كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هیچ ئه‌ندامێكیان له‌وێ نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده درۆیان كردووه و خه‌ڵك بڕوای پێكردون فێربوونه داهێنان ده‌كه‌ن له‌درۆ و چه‌واشه‌كاری".
سروە عەبدولواحیدیش دەڵێت، سەبارەت بە لیژنەى دارایى، لەپاش زیاتر لە ساڵێک، ئەوە ئێوە بوون لەپێناو دانانى عەرەبێکى سوننەى موسڵاوى لەسەر پشکى کورد، هەستان بە موئامەرەیەک و دوورخستنەوەى ئەندامەکەى ئێمە لە لیژنەى دارایى، کە بەئیعترافى خۆتان لەماوەى ئەو ساڵەدا، ئەندامەکەى ئێمە تەنانەت لە ئەندامەکانى پارتیش سەرسەختانەتر بەرگرى لە ماف و قوتى خەڵکى هەرێمى کوردستان کردووە. پاشانیش باستان لەوە کرد کە ئەمە سزاى سیاسیى هاوپەیمانێتیتانە لەگەڵ ئیمتیداد و تشرینیەکان. جگە لەوەش هاوپەیمانێتى ئێمە لەگەڵ ئیمتیداد لەسەر بەرژەوەندى خەڵک و هاووڵاتیانە، لەسەر دابەشکردنى پلە و پۆست و ئیمتیازات نییە، چونکە ئیمتیداد خۆیان لە عێراقدا هێزێکى ئۆپۆزسیۆنن، بە چ مەنتقێک هێزێکى ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت لیژنە بدات بە هێزێکى تر‌ى ئۆپۆزسیۆن، لەکاتێکدا ئەندامێکى ئیمتیدادیش لە لیژنەى ئاسایش و بەرگرى بەر هەمان ئەو موئامەرە