گرنگ

نێچیرڤان بارزانی ڕێگری کردووە ​مەسعود بارزانی هەڵوێستی توند لە دژی دادگای فیدڕاڵی ڕابگەیەنێت


 
نێچیرڤان بارزانی ڕێگری کردووە مەسعود بارزانی هەڵوێستی توند لە دژی دادگای فیدڕاڵی ڕابگەیەنێت
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی ٣٠ی ئایار، بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیاز بووە هەڵوێستی توند ڕابگەیەنێت.
بەپێی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێی وابووە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە دژی هەرێمی کوردستان درێژەیان دەبێت. بۆیە پێی وابووە کە دەبێت هەڵوێستێکی جددی و توندیان هەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی دژی ئەوە بووە هیچ وەڵامێکی دادگای فیدڕاڵی بدرێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ بیانویەک نەدرێت بەناوی دژایەتیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر بەرپرسە باڵاکانی پارتی تۆمار بکرێت لە دادگای فیدڕاڵی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color