گرنگ

به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر ره‌شنووسى بودجه‌ رێككه‌وتوون


 
به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر ره‌شنووسى بودجه‌ رێككه‌وتوون
پارتى و یه‌كێتیى، له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كى ره‌شنووسى بودجه‌ ناكۆكیان هه‌یه‌
بوار، تایبه‌ت
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عێراق و لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر زۆربه‌ى مادده‌و بڕگه‌كانى تایبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێم له‌ ره‌شنووسى بودجه‌ى رێككه‌وتن و له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا بودجه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدان لە په‌رله‌مان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌ دواى زیادكردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌ مادده‌ى 13ى و 14ى پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، کە تایبەت بوون بە پشكى هه‌رێم، ناڕه‌زایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی لێکەوتەوە.
له‌ ئێستادا دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان و پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌شێكى زۆر لە بڕگه‌كانى تایبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ رێككه‌وتوون.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێر و رۆژانى داهاتووش دواى داڕشتنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ بڕگه‌كانى مادده‌ى 13ى و 14ى پشكى هه‌رێم ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسى بودجه‌ ده‌درێت.
بوار زانیویه‌تى، تاوه‌كو ئێستا پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌ پارێزگاکان و بەونی ناڕازیى هه‌رێم رێكنه‌كه‌وتوون و یه‌كێتیى و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان پشتگیرى ده‌كه‌ن، پارتى دیموكراتى كوردستانیش ئەو بڕگەیە ره‌تده‌كاته‌وه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color