باڵه‌خانه‌ى ناوه‌ندێكى وه‌رزشى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌كرێته قۆتابخانه‌ى ئه‌هلى
پێشتر وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به نایاسایى له قه‌ڵه‌میدابوو
بوار، تایبه‌ت
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باڵه‌خانه‌ى ناوه‌ندى وه‌رزشى ئاكرێ ده‌داته قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلى له‌كاتێكدا هه‌مان وه‌زاره‌ت له پێشووتردا ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به نایاسایى له قه‌ڵه‌مدابوو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، باڵه‌خانه‌ى ناوه‌ندى باڵاى وه‌رزشى له ئاكرێ، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه دراوه‌ته كه‌رتى تایبه‌ت به مه‌به‌ستى دروستكردنى قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌ر له‌وه‌ى به‌شى یاسایى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به نوسراوى ژماره (211) له 13ى 4ى 2023، ره‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر پێدانى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به قۆتابخانه‌ى ئه‌هلى، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان وه‌زاره‌ت پێدانى ئه‌و ناوه‌ندى به كه‌رتى تایبه‌تى به نایاسایى له قه‌ڵه‌مداوه، به‌ڵام دواى پێشكه‌شكردنى داواكارییه‌كى دیكه له لایه‌ن به‌رپرسێكى حزبى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ره‌زامه‌ندى ده‌رده‌بڕێت.
بوار زانیویه‌تى، دروستكردنى قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلى له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى حكومى له ئاكرێ له لایه‌ن به‌رپرسێكى حزبى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه بووه، به‌ڵام به‌ر له‌وه هه‌مان داواكارى كه له‌لایه‌ن بازرگانێكه‌وه پێشكه‌شكرابوو ره‌تكراوه‌ته‌وه.