گرنگ

شاسوار عەبدلواحید: ئەم دەسەڵاتە لە تاکێ پێڵاوەکانم کەمترە


 
شاسوار عەبدلواحید:
ئەم دەسەڵاتە لە تاکێ پێڵاوەکانم کەمترە
*ئەبوایە دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی ۳۰ی ٥، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ بڕیارەکەی بدابایە، بەڵام مەسعود بارزانی لەسەر هێڵ بوو لەگەڵ لایەنە شیعەکان بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکە.
*دادگای فیدڕاڵی، پەکیکەوتبوو پارتی و یەکێتی زیندویان کردەوە.
*ئەم دەسەڵاتە لە تاکێ پێڵاوەکانم کەمترە ئەگەر چاوپۆشی لە کەم وکوڕی من دەکات.
*کورد لە لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق ٦ کەسی بەردەکەوت پارتی کردی بەچوار و لەو چوار کەسە عەرەبێکی لە سەر پشکی کورد داناوە.
*دەستمان خۆش بێت لەکۆکردنەوەی واژۆ بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوت بە پەرلەمانتارانی کوردمان نەوت، چونکە دواتر دەیکەنە دەسکەوتی خۆیان.
*دروستکردنی بەنداوی دەڵگە لە قەڵادزێ ئێمە خستمانە ناو یاسای بودجەی عێراقەوە.
*پارتی و یەکێتی، ئەگەر هەڵبژاردن نەکەن دۆخێک دروست دەبێت تەنها قایمقامیان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک پێ دەدرێت.
*هەرکەسێک بۆ پۆست بێتە ناو نەوەی نوێ پێی دەڵێین خواحافیز.
*پارتی و یەکێتی، هەرکەسێک بنێرن بۆ ناو نەوەی نوێ بۆ سیخوڕی بەو پەڕی بێڕێزیەوە دەری دەکەین.
*نەوەی نوێ، نەڕێکخستن و نەبارەگاو نە سەرکردایەتی و نە موچە خۆرمان هەیەو ئەنجومەنێکمان هەبوو هەڵمانوەشاندەوە.
*سێ کۆمپانیای جیاوازی بیانی کاری ڕاوێژکاری و توێژینەوەمان بۆ دەکەن و مانگانە ڕاپرسیمان بۆ دەکەن.
*پارتی و یەکێتی، دوو بژاردەیان لەبەردەستە کە دۆڕانیانە لەهەڵبژاردن یان لەناوچونی هەرێم.
*پارتی و یەکێتی، بدۆڕێن لە هەڵبژاردن بەشەق لادەبرێن.
*داوا لە خەڵک دەکەم پارەی ڕسومات و ئاو و کارەبا نەدەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color