گرنگ

كۆمسیۆنی عێراق پارتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێهیوا دەكات


 
كۆمسیۆنی عێراق پارتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێهیوا دەكات
بوار، تایبەت
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پارتی دیموكراتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بێهیوا كردووەو لەمساڵدا ئەو هەڵبژاردنە ناكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بوار كەوتووە، لە سەردانەكەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەوە ئاگاداركراوەتەوە، كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەمساڵدا ناتوانێت هەڵبژاردن بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پەیامە لەلایەن محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە نێچیرڤان بارزانی گەیەنراوە.
بوار زانیویەتی، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵدا پەیوەندی لایەنی تەكنیكی و توانای كۆمسیۆنەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی و فشارەكانی لایەنە شیعەكان و ئێران هەیە، كە نایانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمان لەمساڵدا بكرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color