بوار: هەولێر
رێککەوتنێک بۆ داماڵینی چەک
ئێران هۆشداریدا لە جێبەجێكردنی "بەرپرسیاری" خۆی ئەگەر عێراق پابەندی رێككەتنەكەی لەگەڵ تاران بۆ "داماڵینی چەک" لە هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان نەبێت.
ئێران تا ١٩ی ئەیلول بۆ عێراق دیاریكردووە، بۆ ئەوەی بارەگا سەربازییەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات چۆڵبكات و هێزەكانیشیان لە چەك دابماڵێت و كەمپەكانیشیان بگوازێتەوەو لە سنوورەكان دووریان بخاتەوە.
لەو چوارچێوەیە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئاسایشی سنوورەكان بۆ ئێران گرنگە و پابەندین بە چەسپاندنی رێككەوتنیان لەگەڵ عێراق، دوای ئەو وادەیەش ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت، لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی ئێران بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
لە بەرانبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیكردەوە، رێککەوتنی ئەمنی کە سێ بڕگە لە خۆی دەگرێت جێبەجێدەكرێت و بەوەش ڕێگری لە دزەکردنی چەکداران بۆ ئێران دەكرێت، ئەوەش دوای بڵاوەپێکردنی پاسەوانی سنوور، ڕادەستکردنی داواکراوان بە تاران و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی یاسا و چەکداماڵین و لابردنی کەمپەکان.
ئێران ئەو لایەنانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چەکداری لە ناوخۆی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات، بۆیە بۆ كەمكردنەوەی چالاكییەكانیان رێككەتنی لەگەڵ عێراق واژوو كردووە.
چەندین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جێگرن و چالاكی حیزبی و سیاسی و تەنانەت سەربازیشیان هەیە، ستراتیژی ئەو حیزبانە دژایەتی ئێرانەو بیری ناسیونالیزمی کوردی بەسەر بەرنامەو پرۆگرامیان زاڵە.
حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دەربازبوون لەو سەرکوتکارییەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرانبەریان دژایەتیان دەكەن، چەند ساڵێكە بارەگاكانیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان و چەند كەمپێكی سەربازی و مەدەنیان دامەزراندووە.
سەرەڕای ئەوەی سەرجەمی ئەندامانی حیزبەكانی رۆژهەڵات كوردن و یەك ستراتیژیان هەیە، بەڵام لە چەندین پارتی سیاسی و مەدەنی پێكهاتوون و لەناو پارەكانیش چەندین باڵ جیابووەتەوە، وەك حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، گرووپی بانگەواز و چاکسازی، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، پارتی خەبات، باڵەكانی کۆمەڵە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
(پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) یان (پژاک)، داوای جیابوونەوەی ناوچە کوردستانییەکانی ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکات و ململانێی لەگەڵ دەسەڵاتی تاران لە ساڵی 2004 دەستیپێکرد کاتێک شەڕڤانانی هێرشەکانیان لەناو پارێزگاكانی ئێران چڕكردەوە.,
ململانێی نێوان ئەو حزبەو ئێران لەو ساڵەوە تا ساڵی 2011 پەرەی سەند، دواتر ئاگربەست ڕاگەیەندرا و تاران سەرکەوتنی بەسەر ئەو پارتە ڕاگەیاند، بەڵام لە ساڵانی دواتردا پێکدادانەکان لەنێوان هێزی هەردوولا سەریهەڵدایەوە.
ئەو حیزبە هەڵگری بیرۆکەی چەپە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پارتی کرێکارانهەیە، بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، پژاکیش هاوشێوەی پارتی کرێکاران ناویان لە لیستی تیرۆری واشنتۆندایە.
ژمارەی وردی چەکدارانی حیزبەكە دیار نییە، بەڵام بە چەند هەزارێک مەزەندە دەکرێت، كە رێكخستنەكانی پژاک لە ناوخۆی ئێران بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، هەروەک چۆن ساڵانێک لەمەوبەر هەلیکۆپتەرێکی ئێرانیان لە سنووری نێوان عێراق و ئێران خستە خوارەوە.
كۆمەڵە
كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستانیئێران، لقی کوردی حیزبی شیوعی ئێرانە (حزبی شیوعی ئێران)ە، ئێستا ئەو حیزبە بەسەر سێ باڵی جیاواز دابەش بوون.
ناوی ئەو حیزبە لە زمانی کوردیدا بە واتای "کۆمەڵگە" دێت و زیاتر لە پەنجا ساڵە دامەزراوەو بە یەكێك لە حیزبە مێژوویەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دادەنرێت.
ئەو حیزبە بیرۆکەی کۆمۆنیستی ستراتیژییەتی ، بەڵام ناکۆکی تەشکیلاتی لەگەڵ پارتی کۆمۆنیستی دێرینی ئێرانی هەیە.
باڵەكانی كۆمەڵە نزیکەی هەزار چەکداریان لە عێراق هەیە، بەڵام ئەوان ڕەتدەکەنەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خاکی ئێران.
ئەو حیزبە لە میانی ئۆپەراسیۆن و بۆردومانەکانی ئێران، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بۆ سەر بارەگاكانیان لە خاكی هەرێم لە نزیك سلێمانی ژمارەیەک ئەندامیان بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدك)
حیزبەكە هەڵگری بیرۆکەی چەپی سۆسیالیستییە، لە ڕابردووشدا بەشێک بووە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
ئەو حزبە بەردەوام كەوتووەتە بەردەم هێرشەکانی ئێران و لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بارەگاكانیان 11 کەسیان بوونە قوربانی، بنکەکانی لە نزیک شاری کۆیەیە،
سکرتێری گشتی ئەو حزبە مستەفا مەولودییە، کە لە ساڵی 2017 وە لە دوای خالد عەزیزی بەرپرسیارێتییەکەی وەرگرتووە.
ئەو حزبە لە ساڵی 2006 لە ئەنجامی ناکۆکی سەرکردایەتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جیابووەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران
ئەم پارتە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە، هەڵگری بیرۆکەی سۆسیالیستی چەپ و بەشێکە لە ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیست.
ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠١٦ دەستپێکردنەوەی "خەباتی چەکداری" لە دژی ئێران ڕاگەیاند، هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی دژی هێزەکانی "بەسیج" (سەر بە سوپای پاسداران) لە ناوچەی مەجیدخان ئەنجامدا.
پارتی ئازادی کوردستان
ڕێکخراوێکی چەکداری هەیە بە ناوی "هەڵۆکانی ئازادی کوردستان" و داوای فیدراڵیکردنی ئێران و پێدانی ماف و ئۆتۆنۆمی بە کورد بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات دەکات.
باڵی سەربازیی ئەو حزبە لەلایەن حوسێن یەزدان پەنا سەرپەرشتی دەکرێت و چەکدارانی ئەو حزبە بەشدارییان لە شەڕی داعش كردووەو خاوەنی چەند بارەگایەكی سەربازین لە هەرێم.
چەکدارانی ئەو حزبە هەماهەنگییان لەگەڵ سوپای ئەمەریکادا کردووە لەشەڕی داعش و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك چەكی ئەمریكی لەدەست هێزەكەدایە.
حیزبی خەبات (خەبات)
ئەو حیزبە، کە هەڵگری بیرۆکەی بناژۆخوازی ئیسلامییە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دامەزراوە و لە بنەڕەتدا ناوی "ڕێکخراوی خەباتی نەتەوەیی و ئیسلامی کوردستانی ئێران" بووە، پێش ئەوەی ناوەکەی بگۆڕێت بۆ سازمانی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
ئەو حیزبە لە پاشخانی سەرکوتی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە سەردەمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزرا و لە ڕیزی ئەو حیزبانە بوو، داوای دامەزراندنی ڕێژیمی ئیسلامی دەکرد.