گرنگ

بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان بۆ قاچاغچێتی بە مادەی هۆشبەرەوە

2023-08-29

 



بوار: ئاژانسەكان

لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ قاچاخی مادەی هۆشبەر، یان ئەوەی پێی دەوترێت "مادەی هۆشبەری فڕیو" کە بەناوبانگترینیان تابلێتی "کاپتاگۆن"ە، بووەتە تەحەدایەک بۆ دەسەڵاتی ئەمنی.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ڕووداو لەو بارەیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان تۆماركراوەو  دوایین ڕووداویان ڕاگەیاندنی سوپای ئوردن بوو، كە راگەیەنرا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە لە سوریاوە هاتووەو هەڵگری مادەی هۆشبەر بووەو ئەوەش سێیەم ڕووداوی لەو جۆرە بووە لەم مانگەدا.

هێزەكانی ئوردن لەو رووداوەدا دەستیان بەسەر ١٧٨ حەبی ماددەی هۆشبەردا گرتووە، كە بە دەورەی فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكە پێچراوەو چەند كەسێك ویستوویانە بەقاچاغ بیبەنە وڵاتەكە.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی کوەیت دەستگیركردنی كەسێكیان راگەیاندبوو، کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هەوڵی بەقاچاخبردنی 4 کیلۆ مادەی هۆشبەری پیشەسازی (ئەمفیتامین) و یەک کیلۆ حەشیشی داوە بۆ وڵاتەكەیان.

لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢، ئاسایشی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە، کە قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەر بۆ سیخوڕیکردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران بە ئامانجی قاچاخکردنی قاچاخ بەکاریهێنابوو.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا سوپای ئوردن دوو فڕۆکەی خستە خوارەوە کە یەکێکیان چەک و ئەوی دیکەیان مادەی هۆشبەری تێدابوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color